مەرجەکانی مۆرینیۆ بۆ گەڕانەوە بۆ ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مۆرینیۆی راهێنەری دوورخراوەی یانەی مانچستەر یونایتد، ئامادەیە جارێکی تر بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام سێ مەرجی هەیە، کە یەکێکیان دوورخستنەوەی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکار و کاپتنی یانە مەدریدیەکەیە.
سایتی دۆن باڵۆنی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بێجگە لە دوورخستنەوەی رامۆس، مەرجی دووەمی مۆرینیۆ کڕینی بەرگریکارێکی ناوداری وەک سکرینیار و کۆلیبالی و دی لیخت و ئەلدێرفیرێڵدە تا لەگەڵ ڤاراندا یاری پێبکات.
مەرجی سێیەمی راهێنەرە پورتوگالیەکە کڕینی هێرشبەرێکی بەهێزە و ماورۆ ئیکاردیش لە یانە مەدریدیەکەوە نزیکە و سەرۆکی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بە ١١٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.
PM:05:50:10/01/2019
ئهم بابهته 3248
جار خوێنراوهتهوه