بەڤیدیۆ... مانچستەرسیتی بە ٩ موشەک بۆرتۆنی وێران کرد
وێستگە سپۆرت-
لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، هەردو
یانەی مانچستەرسیتی و بۆرتۆن ئەلبیۆن رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا کوڕانی
گواردیۆلا توانیان یاریەکە بە ئەنجامی ٩-٠ ببەنەوەو بردنەوەیەکی مێژووی تۆمار بکەن
و بە رێژەیەکی زۆر خۆیان لە یاری کۆتایی نزیک بکەنەوە.
نۆ گۆڵەکەی مانچستەرسیتی گابرێل خیسۆس ٤ گۆڵی تۆمارکردو گۆڵەکانی تریش
یاریزانان" دی برۆین و زینچینکۆ و فۆدین واڵکر و مەحرەز تۆماریان کرد.
یاری گەڕانەوە لە یاریگای بۆرتۆن ئەلبیۆن ئەنجام دەدرێت.
یانەی سەرکەوتووی ئەم یارییە رووبەڕووی براوەی یاری نێوان چێڵسی و تۆتنهام دەبێتەوە
لە یاری کۆتایدا.
یانەی مانچستەرسیتی ئەم وەرزە لە ٣٢ یاری توانیویەتی ٩٤ گۆڵ بکات
بردنەوەی مانچستەرسیتی لە بۆرتۆن ئەلبیۆن لە ساڵی ١٩٨٦وە گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی جامەکەدا.
PM:12:13:10/01/2019
ئهم بابهته 1640
جار خوێنراوهتهوه