‌ریال مه‌درید توشی کارەساتێکی تر بوو

وێستگە سپۆرت-

ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ جامی شای ئیسپانیا پێكانی كۆرتوای گۆڵپارێزی راگه‌یاند و بووه‌ شه‌شه‌مین یاریزانی یانه‌كه‌ كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 9 ی 1ی 2018، ریال مه‌درید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌  كۆرتوا دوای هه‌ستكردن به‌ ئازار پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ماسولكه‌كانی تووشی گرژبوون هاتووه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو پشكنینی زیاتریشی بۆ ده‌كرێت.

به‌مه‌یش كۆرتوا چووه‌ رێزی هه‌ریه‌ك له‌ (گاریس به‌یل، تۆنی كرووس، ماریانۆ دیاز و یۆرێنتی) كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید دابڕاون.


PM:08:52:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌