‌بەڤیدیۆ...لە خولەکەکانی کۆتاییدا شێرەکانی رافیدەین لە ڤێتنامیان بردەوە

وێستگە سپۆرت-

لەجامی نەتەوەکانی ئاسیا هەڵبژاردەى عێراق بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەى ڤێتنامی بردەوە.

سێ گۆڵەکەى عێراق موهەنەد و همام تارق و عەلی عەدنان تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەى ڤێتنامیش عەلی فائیز بە هەڵە و کونگ فیونگ کردیان.

لە خولەکی 24دا بە هەڵە عەلی فائیز عەتیە گۆڵی یەکەمی بۆ ڤیتنام تۆمارکرد ،دوای ئەوە شێرەکانی رافیدەین توانیان لە خولەکی 35 لە رێگەی موهەند عەلی کازمەوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.

لە خولەکی 42 ڤێتنام توانی ئەنجامەکە بگۆرێت و گۆڵی دووەم بکات لە رێگەی کونگ فیونگ ، دوای ئەوە هەمام فەرەج  گۆڵی دووەم یەکسانبونی بۆ عیراق کردەوە و دواتر لە  خولەکی 90 عەلی کازم گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ عیراق تۆمارکرد.


PM:06:33:08/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری