‌ریاڵ مەدرید سکاڵا تۆماردەکات

وێستگە سپۆرت-

لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد، کە بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یانە مەدریدیەکە شکستى هێنا، مشتومڕێکى زۆر لەسەر حاڵەتى ناوبژیوانى لە یاریەکەدا روویدا و یاریزانانى ریاڵ مەدرید داواى لێدانى سزایان کرد، بەڵام ناوبژیوان درێژەى بە یارییەکە دا و پەناى بۆ ڤار نەبرد.

رۆژنامەی مارکا لە پێگەی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە،بەهۆی ئەو دیمەنەی کاتێک گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ سۆسیداد لە ناو هێڵی سزا لە ڤینسیۆس جۆنیۆریدا، بەڵام ناوژیوانی یاریەکە رەتیکردەوە سەیری حاڵەتەکە بکاتەوەو لێدانی سزاشی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەژمار نەکردو یانەکەش دەیەوێت سکاڵا تۆمار بکات.

بەو دۆڕاندنە، ریاڵ مەدرید پلەى چوارەمى ریزبەندى خولەکەى لەدەستدا و بە ٣٠ خاڵەوە بۆ پلەى پێنجەم دابەزى، بە جیاوازى ١٠خاڵیش لە دواى بەرشەلۆنەى پێشەنگەوەیە.



PM:04:34:07/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری