‌مەرجی یانەى یۆڤانتۆس بۆ ئەوەی زیدان بکاتە راهێنەری یانەکەى

وێستگە سپۆرت-

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتالیا ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەر ئالێگری نازناوی چامپیۆنز لیگ لەم وەرزەدا بەدەست نەهێنێت بەرێوەبەرانی یانەکە دووری دەخەنەوە و  زیدان  دەکەن بە راهێنەر.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتالیا بڵاویانکردۆتەوە، ئیدارەى یوڤی رێکەوتون لەگەڵ زیدان بۆ ئەوەى لە سەرەتاى وەرزی داهاتوەوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، گەر ئەمساڵ نەیانتوانی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنن.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باسیشیان لەوە کردوە کە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ ئیدارەى یوڤی بەس نییە بۆ ئەوەى ئالێگری لە پۆستەکەى بهێڵێتەوەو لە ئێستاوە زیدانیان رازی کردوە بۆ ئەوەى پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک وەرنەگرێت تا کۆتایی ئەم وەرزە

یانەى یۆڤانتۆس گەیشتۆتە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لەوقۆناغەشدا روبەروی ئەتلەتیکۆمەدرید بوەتەوە

یوڤی لە ژێر دەستی ئالێگری چوار جار نازناوی خولی ئیتاڵیا و چوار جاریش نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە,.


PM:12:07:06/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری