‌لیڤەرپوڵ توشی یەکەم دۆڕان هات لەم وەرزەدا

وێستگە سپۆرت-


هەردو یانەی لیڤەرپوڵ و مانچستەرسیتی  لە یاریەکی ئاگرین و لە کۆتا یاری هەفتەی ٢١ی خولی ئینگلتەرا رووبەرووی یەکبوونەوە،  لە ئەنجامدا یانەی مانچستەرسیتی توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو لیڤەرپوڵ توشی یەکەم دۆڕان بکات لەم وەرزەدا.

لە گێمی یەکەمی یاریەکەو لە خولەکی ٤٠، یانەی مانچستەرسیتی توانی بە گۆڵی "ئەگوێرۆ پێش بکەوێت وئەم تایمە ١-٠ بە کۆتا بهێنێت.
لە گێمی دووەمی یاریەکە دوای چەند هەوڵدانێک، یانەی لیڤەرپوڵ لە خولەکی ٦٤،لە لایەن فێرمینهۆوە سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکە.

بەڵام یانەی مانچستەرسیتی سووربوو لە بردنەوەو سێ خاڵی یاریەکەو " سانی توانی لە خولەکی ٧٢ گۆڵی دووەم  وبردنەوەی یانەکەی بکات و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ لیڤەرپوڵ کەمبکەنەوە.

بەم بردنەوەیە مانچستەرسیتی ٥٠ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەم دێت و یانەی لیڤەرپوڵیش بە ٥٤ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت.


AM:08:52:04/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری