‌بەڤیدیۆ...لە دوای رۆشتنی مۆرینهۆ شەیتانە سوورەکان چوارەم بردنەوەی لەسەریەکیان تۆمارکرد

وێستگە سپۆرت-


 لە یارییەکانی هەفتەی ٢١ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد توانی چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک لە خولەکە بەدەست بهێنێت دوای رۆشتنی مۆرینۆ .

یانەی مانچستەریونایتد دوور لە یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ یونایتد و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێبباتەوەو درێژەی بە بردنەوەکانی لە ژێر دەستی سۆڵسکایر بدات.

هەردو گۆڵەکەش لۆکاکۆ و راشفۆرد لە خولەکەکانی ٦٤ و ٨٠ تۆماریان کرد.
بەم سێ خاڵە مانچستەریونایتد ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٣٨ خاڵ بەرزبووەوەو لە پلەی شەشەم دێت  ویانەی نیوکاسڵیش بە ١٨ خاڵ لە پلەی  ١٥ دێت.



AM:11:36:03/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری