‌بەڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ ئارسناڵی توشی شۆک کرد

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ ئارسناڵی توشی دۆڕانێکی مێژووی کردو توانی ٥-١ یاریەکەی لێ بباتەوە.

یاریەکە لە یاریگای ئەنفێڵد رۆدی تایبەت بەیانەی لیڤەرپوڵ ئەنجامدراو تێیدا یانەی  ئارسناڵ سەرەتا بە گۆڵی یاریزان" مایتلاند نیلس لە خولەکی ١١،  پێش کەوت، بەڵام لیڤەرپوڵ بە خێرایی لە خولەکەکانی ١٤ و ١٦ توانی دوو گۆڵ لە رێگەی فێرمینهۆوە بکات و ٢-١ پێش بکەوێت.

پاشان لە خولەکی ٣٢ مانی توانی ئەنجامەکە بکاتە ٣-١ و لە خولەکی ٤٥ی سەڵاح بە لێدانی سزا گۆڵی چوارەمی تۆمارکردو گێمی یەکەم ٤-١ بە سودی یانەی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم فێرمینهۆ توانی گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی بکات و یاریەکە بە ئەنجامی ٥-١ ببەنەوەو ئارسناڵ توشی دۆڕانێکی مێژووی بکەن.

بەم سێ خاڵە ژمارەی خاڵەکانی لیڤەرپوڵ لە پێشەنگی خولەکە بووە ٥٤ خاڵ و ئارسناڵیش بە ٣٨ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.



PM:12:46:30/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری