مێسی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین چی وت؟
وێستگە سپۆرت-
بەرەسمی یانەی مانچستەریونایتد راهێنەری نوێی
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ پێنجه‌مجار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی برده‌وه، له لێدونێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له ئێستادا له باشترین دۆخ دایه، له ڕووی توانای جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه.
ئێواره‌ی سێشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2018، له مه‌راسیمێكدا كه رۆژنامه‌ی ماركا سه‌رپه‌رشتی كرد، لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی پێبه‌خشرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری لالیگا و له‌سه‌ر ئاستی خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرت.
مێسی دوای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆی پاڵپشتی هاوڕێیه‌كانی له بارسێلۆنا هه‌موو خه‌ڵاته‌كان ئاسان ده‌بن.
لیۆ ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نم دا هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌وه نه‌بوو كه بگه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا پێیگه‌یشتووم، ئه‌وكات ته‌نیا خه‌ونی من ئه‌وه بوو ببمه یاریزانێك و له‌یه‌كێك له یانه باشه‌كان یاری بكه‌م.
مێسی وتیشی: له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندیم به بارسێلۆنا كردووه زۆر خۆشحاڵم، چونكه له باشترین یانه‌ی جیهانم، هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان بۆ كردووم.
كاپتنی بارسێلۆنا ده‌شڵێت: هه‌ریه‌كێك له ئێمه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان پارێزگاری له توانای خۆمان بكه‌ین و ئاستمان پێشبخه‌ین، من له‌وه‌ته‌ی یاری ده‌كه‌م به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاماده بم و ئاستی خۆم پێشبخه‌م.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی یاری قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لیۆن، مێسی گوتی: راسته یانه‌ی لیۆن له ریزی یانه گه‌وره‌كان دا نییه، به‌ڵام دڵنیام یارییه‌كه قورس ده‌بێت، ئه‌وان ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر مانسیتی سه‌لماندیان كه له ئاستێكی به‌رز دان.
لیۆنێل مێسی به بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه 5 جار ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرێت و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه كه پێشتر 4 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو.
کرد
PM:02:36:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه