‌نوێترین لێدوانی گواردیۆلا لەسەر دوورخستنەوەی مۆرینیۆ

وێستگە سپۆرت-

لە لێدوانێکیدا دوای گەیشتنی یانەکەی بە قۆناغی پیش کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا بەرامبەر بە یانەی لیستەر سیتی کاتێک بە لێدانەکانی سزا ٣-١ براوەبوون، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی باس لە دوورخستنەوەی  راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد خۆسیە مۆرینیۆ دەکات و دڵتەنگە بە چوونی ئەو راهێنەرە.

گواردیۆلا دەڵێت:" من دڵتەنگم بەهۆی مۆرینیۆوە، ئەم شتانە لە تۆپی پێدا ڕوو دەدات، هەموان دەزانن بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە دوورخراوەتەوە ، ئەو پیاوێکی بەهێزە، تەمەنا دەکەم سەرکەوتووبێت،من دڵنیام ئەو بە زووی دەگەڕێتەوە .

 

دواتر لەسەر یاریەکەی بەرامبەر بە لیستەرسیتی دەڵێت:" یارییەکی زەحمەت بوو، هەموو کات یاری زەحمەت دەکەین بەرامبەر بە لیستەرسیتی، ئێمە یاریمان بەو یاریزانانە کرد کە لە پێکان گەراونەتەوە، لەدەستدانی لێدانی سزا لە لایەن ستەرلینگەوە مەسەلەیەکی پەسەندە.


یانەی مانچستەریونایتد تا ئێستا بەرەسمی هێنانی راهێنەری نوێی رانەگەیاندووەو بە قسەی رۆژنامەکانیش سۆڵسکایەر بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنەکەی مۆرینیۆ.



PM:02:33:19/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌