راهێنەری كاشیمای ژاپۆنی هەڕەشە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات
وێستگە سپۆرت-
ئەمرۆ چوار شەممە یانەی ریال مه‌درید رووبەرووی یانەی كاشیمای ژاپۆنی دەبێتەوە و راهێنەری كاشیمای ژاپۆنی هەڕەشە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و دەڵێت له‌م یارییه ئێمه به وێنه‌ی دوژمن سه‌یری ریال مه‌درید ده‌كه‌ین.
له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره كاشیمای ژاپۆنی رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه، پێشتر له 2016 له فایناڵی هه‌مان پاڵه‌وانێتی ئه‌م دوویانه‌یه به‌ره‌نگاری یه‌كتربوونه‌وه، ریال مه‌درید به هاتریكی كریستیانۆ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆ ئۆیوا راهێنه‌ری یانه‌ی كاشیمای ژاپۆنی له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و دوژمنكاری به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كه‌ین.
راهێنه‌ری كاشیما ده‌ڵێت: واهه‌ست ناكه‌م ریال مه‌درید هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، 6 مانگ پێش ئێستا بوونه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، پێموایه هه‌ر هه‌مان ریال مه‌دریدی 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره و هه‌ست به هیچ كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی ریال مه‌درید ناكه‌ین.
گۆ ئۆیوا گوتیشی: به رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ریال مه‌درید لاواز نه‌بووه، چونكه ئه‌و یانه‌یه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشه، ئێستا تیپه‌كه خاوه‌نی ئاسێنیسیۆ، ڤاسكێز و ناچۆیه و شاره‌زایی باشیان هه‌یه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له‌و یارییه خۆیان بسه‌لمێنن و ئاستیان پێشبخه‌ن و له هه‌موو به‌شه‌كانی یاریگه ریال مه‌درید مه‌ترسیداره.
راهێنه‌ری كاشیمان ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، من باوه‌ڕێ ته‌واوم به تیپه‌كه‌ی خۆم هه‌یه، راسته ئێمه له 2016 به ئه‌نجامی 4 ـ 2 گۆڵ به ریال مه‌درید دۆڕاین، به‌ڵام دوای ئه‌م دووساڵه ئێستا تایپه‌كه‌مان ئه‌زموونی باشتری وه‌رگرتووه و شاره‌زای زیاتری هه‌یه و ده‌توانین به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگاری ریال مه‌درید ببینه‌وه.
PM:01:16:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه