‌مانچستەر یونایتد بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دا

وێستگە سپۆرت-

 یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی  لە راگەیاندراوێکدا رۆشتنی  خۆسیە مۆرینیۆی پۆرتوگالی  راگەیاند.

بەیاننامەکە ئەوەی روون نەکردوەتەوە کە خۆسیە مۆرینیۆ خۆی رۆشتوە یان دوورخراوەتەوە.

لە دوای شکستە قورسەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ ٣-١، لە گەری ١٧ی خولی ئینگلتەرا یانەکە ئەمڕۆ رۆشتنی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی لە پۆستەکەی  راگەیاند.

 

مانچستەریونایتد بڵاوی کردۆتەوە،سوپاسی ئەو راهێنەرە دەکەین کە لە ماوەی رابردوو یانەکەی بەڕێوە بردووەو هیوای سەرکەوتنی لە داهاتوودا بۆ دەخوازین.


راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکە لەم وەرزە بە کۆمەڵێک گرفتدا تێپەڕی، لە دەستپێکی وەرز بەهۆی دابین نەکردنی یاریزانی نوێ بە تووندی رەخنەی لە بەرپرسانی یانەکەی گرت و گلەیی لە یانەکەی کرد لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، دواتر مۆۆ لەگەڵ پۆل پۆگبا پەیوەندیی تێکچوو، ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییەیە کردە یەدەگ و چەند جارێکیش لە پرێس کۆنفرانسەکان رەخنەی لە ئاستی زۆربەی یاریزانەکانی گرت.


مۆرینهۆ لەگەڵ مان یونایتد 144 یاریی ئەنجام دا، 84 بردنەوە و 31 بەرامبەربونوی بەدەستهێنا و 29 یاریی دۆڕاند، لە ماوەی سێ ساڵدا خۆزێ سێ نازناوی لەگەڵ رێد دێڤڵز بەدەستهێنا، ساڵی رابردوو بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و جامی خولی ئینگلیزی و دوو ساڵ لەمەوبەریش قەڵخانی خێرخوازیی ئینگڵاندی بەدەستهێنا.


مانچێستەر یونایتد رایگەیاندووە، راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان دەکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ، بەڵام تاکو ئێستا هیچ راهێنەرێک بەربژێر نەکراوە بۆ ئەوەی شوێنی جۆزێ بگرێتەوە.


PM:01:38:18/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری