‌كاسیاس وه‌ڵامێكی توندی مۆرینهۆ ده‌داته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-


ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگال وەڵامی خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی دەداتەوە.

دوای ئەوەی مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچیستەر یونایتد  لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو کە کاسیاس کۆتایی بە کاروانی وەرزشی هاتووە و پێویستە واز لە یاریکردن بهێنێت.

 گۆڵپاریزی ئیسپانی لە تویتێکدا وەڵامی ئەم قسانەی راهێنەری پۆرتوگالی دایەوە و نووسیویەتی: '' کەسێک گوتوویەتی کە کۆتایی بە کاروانەکەم هاتووە، منیش لەگەڵ ئەم قسەیەم، بەڵام پرسیاری منیش ئەوەیە، بۆ ئەو کەسە كه‌ بە کەڵکی راهێنەرایەتی نه‌ماوه‌ بۆ وازناهێنێت؟. كه‌ی ده‌بێت واز له‌و یانه‌یه‌ بهێنێت..؟

ئەم دوو کەسایەتیە پێش چەند ساڵ کاتێک لە ریزەکانی ریال مەدرید بوون کێشەیان لەگەڵ یەکتری هەبووە و تا ئێستاش راستەوخۆ و ناراستەوخۆ قسە لەسەر یەکتری دەکەن.




PM:04:52:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌