‌رۆناڵدۆ لێدوانێکی ئاگرین ئاراستەی ریاڵ مەدرید دەکات

وێستگە سپۆرت-


بۆ یەکەم جار کریستیانۆ رۆناڵدۆ  هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت ئەگەر یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەرووی یانەی ریاڵ مەدرید ببێتەوە باشترین ئاست پێشکەش دەکات.

رۆناڵدۆ لە گەڵ یانەی یۆڤانتۆس باشترین یاری ئەنجام داوە دوای ئەوەی بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی  بەو یانەیەوە.

دۆن توانیویەتی  11 گۆڵ تۆمار بکات لە کۆی 16 یاری لە خولی ئیتاڵی  بەوەش یۆڤانتۆس  یەکەم ریزبەندی خولەکی گرتووە ، لە دوای ئەمیش یانەی ناپۆلیە کە بە هەشت خاڵ لە دوای یۆڤانتۆسەوەیە.

لە چاوپێکەوتنێکی  رۆناڵدۆ لەگەڵ رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی رایگەیاند :"رابردوو هەر رابردووە ،ئێستا دەمەوێت یۆڤانتۆس بیباتەوە،پارێزگاری لە رەنگی یانەکەم دەکەم و هیچ شتێک گرنگ نیە لام ،باشترین ئاست پێشکەش دەکە بەرامبەر ریاڵ مەدرید "


PM:04:36:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 15488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌