‌بەڤیدیۆ...ریاڵ مەدرید بەقورسی توانی سێ خاڵ بەدەستبهێنێت

وێستگە سپۆرت-


لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی ١٦دا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی سێ خاڵی بەزەحمەت لەم هەفتەی خولەکە بەدەست بهێنێت و دوای دۆڕانە قورسەکەی سیسکا مۆسکۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکان، بگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی بردنەوەکانی.

لە گێمی یەکەمی یاریەکەو دوای ١٣ خولەک،  بنزیمە توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات و گێمی یەکەم یانەکەی ١-٠ پێشبخات.

لە گێمی دووەم هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی زیادکردنی ئەنجامی یاریەکەیداو یانەی رایۆڤایکانۆش جەندجارێک نزیکبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام لە کۆتایدا هەر بەو تاکە گۆڵە یاریەکە بە سودی یانەی ریاڵ مەدرید مایەوە.

بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولەکە بووە ٢٩ خاڵ و لە پلەی سێیەمی  خولەکە دەبینرێت بە کاتی.



PM:12:39:16/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌