‌رۆناڵدۆ ئاشکرای کرد ئەم کارەی کردوە

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ رۆنالدۆ،ئەستێرەی پۆرتۆگالی رایگەیاند کە تاوانبارە لە چوار کەیسی نەدانی باج  بەوەش دادگاییی دەکرێت بە زیندانی کردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ .

وێب سایتی فوتبوڵ ئیتالیا بڵاویکردەوە  رۆناڵدۆ  بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ئیسپانیا  لە ساڵی 2011 بۆ 2014   وەکو پێویست  باجی نەداوە  یاری کردوە بە ئەنجامی باج دانەکە.

هەموو ساڵیكیش لە نەدانی ئەو باجەدا بە تاوانی جیا ئەژمار دەکرێت لە یاسادا، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە رۆناڵدۆ تاوانبارە بە چوار  کەیسی نەدانی باج .

سەبارەت بە حکومی زیندانی کردنی بۆ دوو ساڵ ، رۆناڵدۆ لە ئێستادا ئەوە جێ بە جێ ناکرێت بەسەریدا .

پێشتر رۆناڵدی بڕی 13.4 ملیۆن یۆرۆی وەک سزا لێسەندرا لە لایەن حکومەتی ئیسپانیاوە .

وەزارەتی دارایی ئیسپانیا داوای کردوە سزای زیندانی کردنەکەی دوابخرێت ، ئەگەر دووبارە بوویەوە ئەو حاڵەتە  ئەوا بە راستی  دەخرێتە زیندانەوە.


PM:02:07:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌