‌مارسێلۆ باسی دۆخی ریاڵ مەدرید دەکات بێ رۆناڵدۆ

وێستگە سپۆرت-

 
لەگەڵ ئەو شکستە زۆرەی لەم ماوەیەدا یانەی ریاڵ مەدرید توشی بووە ،مارسیلۆ ئەستێرەی بەرازیلی یاریزانی یانەی مەلەکی بێ ترس رایگەیاند کە یانەی مەلەکی بیری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووی یانەکەی دەکات.

مارسیلۆ بە گۆڤاری فۆر فۆر توی راگەیاندووە ، ئاساییە کە یانەکەیان  بیری باشترین یاریزانی جیهان بکات.

رۆناڵدۆ هاوڕێی پێشووی من بووەو هاوپیشەکەشم بووە لە یانەکەدا، هەموو تیپێک دەیانەوێت رۆناڵدۆ لە یانەکەیاندا بێت بەڵام لە کۆتایدا ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت هەندێک لە ریاڵ مەدرید دەڕۆن و هەندێکیش دێن، مەدرید هەمیشە وەکو مەدرید  دەمێنێتەوە و دەبێت ئێمە بنیاتی بنێینەوە.
لە کۆتایدا دەڵێت:"رۆناڵدۆ هاوڕێی منەو هاوڕێی رامۆس و لۆکا مۆدریچیشە، بەڵام لەدەستمانداوە ئەمە مانای ئەوە نیە ئێمە باشترین یاریزانەکانی جیهانمان نیە لە هێڵەکانی یاریگادا.


PM:01:49:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری