كاتی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا كرا
وێستگە سپۆرت-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا واده‌ی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی راگه‌یاند.
فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 17ـی ئه‌م مانگه له شاری نیۆنی سویسرا له كاتژمێر 2:00 به كاتی هه‌ولێر مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ئێستادا له كۆی 16 یانه، 15 یانه بلیتی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگیان بڕیوه، ته‌نیا یه‌ك بلیت ماوه ئه‌ویش له نێوان لیۆن و شاختار یه‌كلایی ده‌بێـته‌وه.
یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ پێك دێن له (دۆرتمۆند، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، بارسێلۆنا، تۆتێنهام، پاریس سانجێرمان، لیڤه‌رپوول، پۆرتۆ، شالكه، بایرن میونشن، ئه‌یاكس، مانچێسته‌ر سیتی، ریال مه‌درید، رۆما، یوڤێنتۆس و مانچێسته‌ر یونایتد).
بڕیاره دوای ته‌واوبوونی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، بۆ ماوه‌ی 2 مانگ پاڵه‌وانێتییه‌كه بوه‌ستێت، یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 12 و 13ـی مانگی شووباتی 2019 به‌ڕێوه بچێت، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 5 و 6ـی مانگی 3/ 2019 ده‌ستپێده‌كات.
PM:03:34:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه