‌چوار مەرج بۆ گەڕانەوەی نایمار بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

ئەگەرچی یانەی پاریس سانجێرمان ڕەتیدەکاتەوە نایمار داسێلڤا و مومباپێ لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا ڕیزی یانەکە جێبهێڵن بەڵام ‌هێشتا هەواڵەکان ئاماژە بە ڕۆیشتنیان دەدەن، یانەی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی نایمار مەرجی هەیە و کۆشکی شاهانەی ڕیاڵیش دەرگاکانی بۆ واڵاکردووە.

ماڵپەڕی شنورت ١ی ئەڵمانی ئاشکرایکرد کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەیە بە چوار مەرج ڕازی بێت ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانەکە.

بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە مەرجی یەکەم ئەوەیە نایمار هاندەرانی بەرشەلۆنە بە گەڕانەوەی ڕازی بکات، چونکە لە کاتی ڕۆیشتنیدا هەموان شۆک بوون بە بڕیارەکەی.

مەرجی دووەمی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە نایمار دەستبەرداری زۆرینەی ئەو داهاتە بێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە و مووچەکەشی هاوشێوەی ئەوە بێت کە پێشتر لەو یانەیە وەریدەگرد.

سەبارەت بە مەرجی سێیەمیش بۆ یاریزانە ٢٦ ساڵەکە ئەوەیە کە کێشە یاساییەکانی نێوانیان کۆتایی پێبێت، چونکە لە کاتی ڕۆیشتنیدا داوایەکی یاسایی لەسەر تۆمارکردوون و داوای بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

خاڵی چوارەمیش کە قورسترینیانە ئەوەیە کە یانەی پاریتس ڕازی بکات کە ڕازی بن ناوبراو بڕوات و بچێتەوە بەرشەلۆنە، هەرچەندە نایمار تا هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسادا هەیە.

هەرچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیشە هەوڵەکانی بۆ کڕینی نایمار چڕکردووەتەوە و پێرێز دەیەوێت ئەستێرەیەکی گەورە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، کە بە هۆی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆوە یانەکە لە ئێستادا ئەستێرەیەکی زۆر بەناوبانگی لەو ئاستەدا نەماوە.


AM:11:40:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 7992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌