ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ کێبڕکێی کڕینی ئەم یاریزانە دەکەن
وێستگە سپۆرت-
هەردو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و بایرن میونخی ئەڵمانی، کێبڕکێی کڕینی
نەبیل فەکیری فەرەنسی و یاریزانی بە توانای یانەی لیۆنی فەرەنسی دەکەن و دەیانەوێت
تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن.
نەبیر فەکیر نزیکبوو لە هاوینی رابردوو ریزەکانی یانەی لیۆن بەرەو یانەی
لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت و لە کۆتاییدا گفتوگۆی نێوان هەردولایان شکستی هێنا.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، هەردو یانەی بایرن میونخی
ئەڵمانی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کێبڕکێی کڕینی نەبیل فەکیری فەرەنسی دەکەن وهەردو
یانە رکابەری کڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسیە تەمەن ٢٥ ساڵانە دەکەن و دەیانەوێت تواناکانی بەدەستی بهێنن.
هەروەها بێجگە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ، یانەکانی چێڵسی و
ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ کێبڕکێی کڕینی ئەو یاریزانە دەکەن.
PM:02:14:08/12/2018
ئهم بابهته 3852
جار خوێنراوهتهوه