پێلی هێرشدەکاتە سەر مێسی
وێستگە سپۆرت-
ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی پێلی، هێرش دەکاتە سەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتنی و رەتی دەکاتەوە بەراورد بکرێت لە نێوان خۆیی و مێسی وە بە روونی دوپاتی دەکتەوە کە خۆی باشترینە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی فالو ساوپاولۆ پێلی دەڵێت :"چۆن بەراورد لە بەینی دوو کەس دەکەیت کە یەکێکیان زۆر بە باشی دەتوانێت کەلەی سەری بەکاربهێنیت بۆ گۆڵ کردن و بە قاچی چەپ و راست گۆڵ بکات وە یەکێکی تریش ناتوانێت سەری بەکاربهێنێت بۆ گۆڵ کردن و تەنها یەک بە یەک قاچی دەتوانێت یاری بکات "
مێسی کە بۆ پێنج جار براوەی تۆپی ئاڵتونیە ، تەنها قاچی چەپی بەکاردەهێنێت و بەهۆی کورتی باڵایەوە ناتوانێت سەری بەکاربهێنێت بۆ گۆڵ کردن.
لە سەرەتای ساڵی 2018 ەوە پێلی رایگەیاند کە نیمار باشترین بەهرەداری جیهانە لە ئێستادا ، لە مێسیش و کریستیانۆ رۆناڵدۆ
PM:03:41:06/12/2018
ئهم بابهته 2636
جار خوێنراوهتهوه