‌ئەو ئەستێرانەی ڕیاڵ مەدرید کە نازناوی تۆپی ئاڵتونیان بردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

لۆکا مۆدریجی کرواتی، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بووە یەکێکی تر لەو یاریزانانەی ڕیاڵ مەدرید کە نازناوی تۆپی ئاڵتونی بردەوە.

مۆدریج بۆ یەکەم جاری بوو توانی باڵۆن دۆڕ لە ژیانی یاریکردنیدا بباتەوەو چووە ڕیزی یاریزانەکانی دیکەی ڕیاڵ مەدرید کە بەو دەستکەوتە گەیشتوون.

ڕۆناڵدۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پێشووی ڕیاڵ مەدریدو ئێستای یانەی یۆڤانتۆس، توانیویەتی ٥ جار بەو نازناوە بگات.

ڕیزبەندییەکە بەم جۆرەیە کە یاریزانەکان لە ریاڵ مەدرید بوون و بەم نازناوە گەیشتوون:

ڕۆناڵدۆ کاتێک لە ڕیاڵ مەدرید بووە، ٤ جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە،لەگەڵ مان یونایتدیش جارێک.

دی ستیڤانۆ ٢ جار

ڕیمۆند کوبا یەک جار

لویس فیگۆ یەکجار

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ یەکجار


PM:07:07:04/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌