‌مانچستەر سیتی هەڕەشەى دوورخستنەوەی لە چامپیۆنزلیگ لەسەرە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئەگەری دورخستنەوەی لە چامپیۆنس لیگ هەیە، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی یاریی خاوێن کە ڕێکخستنی هاوسەنگییە لە نێوان کڕین و فرۆشتنی یاریزاندا و هەروەها دارایی یانەکە.

رۆژنامەى "دەیلی مەیل"ی بریتانی ئاشکرایکردوە ، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) لێکۆڵینەوە لەگەڵ یانەى مانچستەر سیتی دەکات، بەهۆی ئەوەى لەماوەى رابردودا کاری نا یاسایی کردووە، وەکوو هەندێک لە ڕۆژنامەکان باسی دەکەن، پارێزگاری لە یاسای پارەی خاوێن نەکردووە.

یانه‌ی مان سیتی‌، ساڵانه‌ بڕی 59.5 ملیۆن پاوه‌ند له‌ كۆمپانیای سپۆنسه‌ری وه‌رده‌گرێت، له‌ كاتێكدا سپۆنسه‌ره‌كه‌ ته‌نیا 8 ملیۆن پاوه‌ندی داوه‌.

لەو بارەیەوە ئەلێکساندەر چێڤرین، سەرۆکی یوفا دەڵێت: كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ و ئێستا خه‌ریكین لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ین".

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ، له‌ ساڵی 2014 به‌ پێشێلكردنی یاسای یاریی خاوێن تۆمه‌تباركراوه‌ و به‌مهۆیه‌وه‌ 49 ملیۆن پاوه‌ند سزادراوه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ی ئه‌مجاره‌ راست بێت و له‌سه‌ر یانه‌كه‌ بسه‌لمێت، ئه‌وا سزای یانه‌كه‌ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ خوله‌كانی ئه‌وروپادا.


PM:06:24:04/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌