‌سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆناڵدۆ بە شایستەی خەڵاتەکە نازانێت

وێستگە سپۆرت-

فلۆرنتینیۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پێی وایە کە مۆدریج شایستەی ئەوەبووە خەڵاتی باشترین بباتەوە نەک ڕۆناڵدۆ.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، دوای ئەوەی کە مۆدریج نازناوی باڵۆن دۆڕی بردەوە، پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید وتی، مۆدریج لە چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێکبووە لە باشترین یاریزانەکان لە جیهاندا، هەرچەندە هەندێک ڕۆناڵدۆ بە شایەنی ئەو خەڵاتە دەزانن ،بەڵام مۆدریج شایستە تر بووە.

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت: مۆدریج ئاستێکی بەرزی لە سآڵی ٢٠١٨ دا پیشانداوەو دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، وەکوو چامپیۆنس لیگ و پلەی دووەمی مۆندیالئی ٢٠١٨ی ڕوسیا.




PM:06:15:04/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌