‌ئامانجی بەرشەلۆنە، یاریزانێکە لە ئەڵمانیا

وێستگە سپۆرت-

عوسمان دێمبڵی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دووچاری پێکانبووە، بەو هۆیەوە یانەکەی هەوڵدەدات یاریزانێک بۆ شوینگرەوەی بکڕێت.

سایتی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گادۆن سانشۆ بکڕێت کە ئەستێرەیەکی لاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، تاکوو شوێنی عوسمان دێمبڵی بگرێتەوە، کە سوکە پێکانێکی هەیەو هاوکات چاوەڕواندەکرێت لە بەرشەلۆنەش بڕوات، چونکە ئاستی وەکوو پێویست نیە.

بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە کە گرێبەست پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات، بەڵام ڕێکەوتن لەسەر نرخەکەی ماوە، کە بوروسیا دۆرتمۆند داوای ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

سانشۆی تەمەن ١٨ ساڵ، لە وەرزی ڕابردوودا لە یانەی مانچستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندکرد، ئێستا خاوەنی گرێبەستێکە کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٢ درێژەی هەیە.


PM:06:07:04/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌