‌مێسی لە ماوەی ١٢ ساڵدا، یەکەم خراپترین ریزبەندی بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لۆکا مۆدریج پلەی یەکەمی بەدەستهێناو وەکوو باشترین یاریزانی ساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە دیاریکرا، مێسی خراپترین پلەی ڕیزبەندی بەدەستهێنا.

لە ریزبەندییەکەدا مێسی پلەی پێنجەمی گرتبوو، لە دوای مۆدریج و ڕۆناڵدۆ و گریزمان و مباپێ، ئەوەش بە درێژایی ١٢ ساڵ، خراپترین پلەیە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، مێسی لە ساڵی ٢٠٠٦ وە لە ڕیزبەندی سێ پاڵێوراوەکاندا بووە، بەڵام ئەوە بە درێژایی ١٢ ساڵە، لە ڕیزبەندی پێنجەمدا دێت و خراپترین پلە بۆخۆی تۆمار دەکات لەم ماوەیەدا.




AM:08:32:04/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌