باشترینه‌كانی جیهان دیاریكران
وێستگە سپۆرت-
لۆكا مۆدریجی كرواتی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، وه‌كوو باشترین یاریزانی جیهان دیاریكرا.
مۆدریج توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن گۆڤار فرانس فوتبۆڵه‌وه به‌ده‌ستبێنێت و بۆیه‌كه‌م جار له ژیانیه یاریكردنیدا، خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، كه به‌م دواییه وه‌كوو باشترین یاریزانی جیهان له‌لایه‌ن فیفاوه دیاریكرا.
مۆدریج له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا توانی ببێته دووه‌می مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درییدش بۆ سێیه‌م جاری له‌دواییه‌ك، بوونه پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ.
له پله‌ی دووه‌مدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هات و ئه‌نتوان گریزمانیش له پله‌ی سێیه‌مدا بوو.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كیلیان مباپێ، وه‌كوو باشترین یاریزانی لاو دیاریكرا.
PM:11:39:03/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه