یارییەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی خولی نایابی کوردستان بزانە
وێستگە سپۆرت-
رۆژی پێنجشه‌مه سێ یاری له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چیت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆ ئه‌نجام ده‌درێن.
لە یەکێک لە یارییەکاندا، پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری هه‌ندرێن ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسه‌لان جه‌لال به 11 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان گرتووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عرووف به پێنچ خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵا مه‌حموود له یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كا.
هه‌ولێر دوای پێنج گه‌ڕ ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌یان هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پله‌ی پێنجه‌میان گرتووه، له به‌رامبه‌ردا پێشمەرگەی هەولێر به 10 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئارارات میوانداری گازی باكوور ده‌كات.
ئارارات به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 6 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت.
PM:10:36:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه