‌چاوەڕێی گەڕانەوەی مێسی دەکەن

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل میسى هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بریاری گەڕانەوەی داوەو بەشداری یارییەکانی پاڵەوانێتی  کوپا ئەمریکا دەکات.

رۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانى بڵاویکردەوە، گەڕانەوەى لیۆنێل میسى بۆ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین نزیکبووەتەوە و ئەگەر هەیە بەشدارى کوپا ئەمریکا بکات، کە هاوینى ساڵى داهاتوو وڵاتی بەڕازیل میوانداریدەکات.

وەکوو لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، ڕاهێنەری ئەرجەنتین قسەی لەگەڵ مێسی کردووەو یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش داوای کردووە ئەو یاریزانە بۆ سەرکردایەتی ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا بگەڕێتەوە.

یەکێتییە ئەرجەنتینیەکە پلانی بۆ مانەوەی سالکۆنی ڕاهێنەری هەیەو دەیەوێت بۆ شەش مانگ بیهێڵێتەوە.


PM:04:47:21/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌