‌ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ گرێبەستێکی گەورە دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا گرێبەستی گەورەی ئەنجام نەدا، هەندێک لە ڕۆژنامەکان دەڵێن لە گواستنەوەی داهاتوودا ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی گرانبەها ئەنجامدەدات.

سایتی دیفنسا سەنتڕاڵی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئیدین هازارددا واژوو بکات کە لە مانگی ١ دا هەوڵەکە چر دەکەنەوە کە کاتی بازاڕی گواستنەوەی زستانەیە.

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی هازارد پێویستی بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە تاکوو هازاردی دەستبکەوێت، ئەوەش نرخێکە کە ڕازیکەرە بۆ یانەی چێڵسی.

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدهەوڵی تەواو دەدەن، لە نیوەی وەرزی ئەمساڵەوە، هازارد بکەنە ڕاهێنەری داهاتووی خۆیان.


PM:05:00:20/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری