‌لە بارەی چارەنوسی ئیبراهیمۆڤیجەوە قسەی یەکلاکەرەوە دەکەن

وێستگە سپۆرت-


جۆڤان کیرۆڤسکی، ڕاهێنەری یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی ڕایگەیاند، یانەکەمان کار لەسەر دڵنیایی بۆ مانەوەی ئیبراهیمۆڤیج دەکات و دەستبەرداری ئەو یاریزان نابین، ئەو هەواڵانەش ڕەتدەکەینەوە کە باس لە ڕۆیشتنی بۆ یانەی ئەی سی میلان دەکەن.

لە ئێستادا گرێبەستی زلاتان لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس مانگێکی ماوە، بەڵام یانەی ئەی سی میلان هەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵدا بکات، ئەو کارەش لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوو دەکات.

مینیۆ ڕایۆلا کە بەڕێوەبەری کارەکانی ئیبرایە، چاوی بە بەرپرسانی یانەی لۆس ئەنجلۆس کەوتووە لە دوێنێدا،ئیدارەی یانەکە بە هەموو جۆرێک هەوڵدان بۆ ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە ڕەتدەکەنەوە.

کیرۆڤسکی ڕاهێنەری ئەو یانە ئەمریکییە بە تۆڕ سکای سپۆرتی ئیتاڵیای وتووە، ئیبرا یاریزانێکی نایابی ئێمەیەو شوینی خۆی بە تەواوی لە خولی ئەمریکا کردۆتەوە، ئەو باشترین یاریزانی خولی ئەمریکییەو دەستبەرداری نابین.


PM:04:07:20/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌