‌گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێ یاریزانی کۆتایی باڵۆدن دۆڕ ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵآوکردۆتەوە کە سەبارەت بە باڵۆدن دۆڕە، کە ٣ی مانگی ١٢ی داهاتوو ناوی پاڵەوان ئاشکرادەکرێت.

سەرەتایی ڤیدیۆکە بە ڕۆناڵدۆو دەستپێدەکات لە خەڵاتی ٢٠١٧ی هەڵگرتووەو بۆتە باشترین یاریزانی جیهان، لە دوای ئەو کیلیان مباپێ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دێت و ئینجا ڕافایل ڤارانی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید کە جامی جیهانی هەڵگرتووە، لە دوای ئەوان لۆکا مۆدریجی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ دێت.

لە دوای ئەو یاریزانانە، پاڵێوراوەکان بە دیار دەکەون کە بریتین لە محەمەد سەڵاح و مێسی و پۆگباو گریزمان و ڕۆناڵدۆ و هازارد و مباپێ و ڤاران و مۆدریج.

هەندێک لە ڕۆژنامەنوسە جیهانییەکان ئەوەیان زانیوە کە سێ کەسی کۆتایی بۆ لیستی کۆتایی پاڵێوراوەکان بریتی دەبێت لە لۆکا مۆدریج و مباپێ و ڤاران.



 


PM:11:36:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 4356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌