‌ڕۆناڵدۆو دەزگیرانەکەی لە شوێنێکی تایبەت بینران

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس، لەگەڵ جۆرجینای کچە دەزگیرانی لە کەنیسەیەکی ئیتاڵیا بینران، کە شوێنی هاوسەرگیرییەکەیان دەبێت.



ڕۆناڵدۆی تەمەن ٣٣ ساڵ، لەگەڵ جۆرجینای تەمەن ٢٤ ساڵ، بڕیارە بەم نزیکانە هاوسەرگیری بکەن، بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاری کرابێت.



ڕۆناڵدۆ وەکوو لە وینەکەدا دیارە سەردانی کەنیسەی گران مادری دی دیۆی کردووە، کە کەنیسەیەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩یەم.




PM:09:57:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌