‌فیفا قەرەبووی بەرشەلۆنە ناکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیڤان ڕاکیتیچی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لە ئێستادا پێکانی هەیەو لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا دووچاری بووە.

یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، ڕاکیتیچ پێکانی ماسولکەیی هەیەو بۆ ماوەی ٣ هەفتە دوردەکەوێتەوە.

لە بەندێکی یاساکانی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێدا هاتووە، هەر یاریزانی هەڵبژاردەیەک دووچاری پێکان بێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئەوا، فیفا تێچووی چارەسەرەکەی دەگرێتە ئەستۆ بە مەرجێک لە ٢٨ ڕۆژ زیاتر بێت ماوەی دورکەوتنەوەکەی.

لەبەر ئەوەی کە کە ڕاکیتیچ بۆ ماوەی ٣ هەفتە دوردەکەوێتەوە، فیفا ئەرکی چارەسەرکردنی ئەو یاریزانە ناگرێتە خۆیی و قەرەبووی یانەی بەرشەلۆنە ناکاتەوە.


PM:06:03:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌