‌کاپتن گەڕایەوەو ئامادەکاری بۆ یارییە قورسەکەی شەممە دەکات

وێستگە سپۆرت-

لیۆنیل مێسی هێرشبەرو کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە، دوای گەشتێکی بۆ وڵاتی ئیمارات، گەڕایەوە بۆ شاری بەرشەلۆنەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان دەکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا ساتی گەیشتنەوەی مێسی داناوە بە فڕۆکەخانەی بەرشەلۆنە، لە دوای ئەوە مێسی پەیونەدی بە یانەکەیەوە کردووە.



مێسی سەرەتا چووە دووبەی، دواتر بە فڕۆکەیەکی تایبەت چووە شاری شاریقە، لەوێشەوە گەڕایەوە بۆ شاری بەرشەلۆنەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان دەکەن کە ڕۆژی شەممە ڕووبەڕوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبنەوە کە بە یاری لوتکەی گەڕی ١٣ دانراوە.

بەرشەلۆنە ئێستا لە پلەی یەکەمی خولی ئیسپانیایە بە کۆکردنەوەی ٢٤ خاڵ، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش دووەمە بە ٢٣ خاڵ.


PM:05:59:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌