به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپى پێی كورستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:
1- له كاتى خراپى كه‌ش و هه‌وا و باران باریندا، یاریگه‌ى یانه‌ى رانیه ده‌بێته یاریگه‌ى یانه‌ى كۆیه له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان.
2- له‌سه‌ر داواى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، بریاردرا خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه بچێت.
3- خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 له رێكه‌وتى 2019/1/28 به به‌شدارى (34) یانه ده‌ست پێده‌كات و به‌سه‌ر شه‌ش گرووپ دابه‌شكراون:
• گرووپى كه‌ركووك له پێنج یانه پێك دێت، یه‌ك یانه بۆ قۆناغى دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت و دوو یانه‌یش بۆ ریزى یانه پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزى 2019/2020 داده‌به‌زن.
• گرووپى هه‌ولێر و دهۆك له (17) یانه پێك دێت، چوار یانه بۆ قۆناغى دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون و شه‌ش یانه‌یش بۆ ریزى یانه پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزى 2019/2020 داده‌به‌زن.
• گرووپى سلێمانى له (12) یانه پێك دێت، سێ یانه بۆ قۆناغى دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت و چوار یانه‌یش بۆ ریزى یانه پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزى 2019/2020 داده‌به‌زن.
• قۆناغى یه‌كه‌مى خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به شێوازى ده‌رچوون به دوو دۆڕان به‌رێوه ده‌چێت.
• یانه به‌شداربووه‌كانى خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، ده‌توانن دوو یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بهێنه ریزه‌كانیان، به مه‌رجێك یه‌ك یاریزان له نێو یاریگه بێت.
• وه‌رزى داهاتوو 2019/2020 ژماره‌ى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان (24) یانه ده‌بێت.
4- داوا له سه‌رجه‌م یانه پله‌نایاب و پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، به نووسراوى فه‌رمى به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌كانیان دیارى بكه‌ن و بۆمان بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ لێژنه‌ى راگه‌یاندنى یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ كارى پێویست كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بكه‌ن.
5- یارییه‌كانى گرووپى یه‌كه‌م له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، رۆژى سێشه‌ممه 2018/11/20 به‌رێوه ده‌چێت.
6- یارییه‌كانى گرووپى دووه‌م له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، رۆژى چوارشه‌ممه 2018/11/21 به‌رێوه ده‌چێت.
7- خشته‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان گه‌رى شه‌شه‌م به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
رۆژى پێنجشه‌ممه 2018/11/22
• پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى × هه‌ندرێن
• هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر
• ئارارات × گازى باكوور
رۆژى هه‌ینى 2018/11/23
• برایه‌تى × دهۆك
• ئاكرێ × نه‌ورۆز
• شێروانه × زێره‌ڤانى
• زاخۆ × ده‌ربه‌ندیخان
PM:07:58:18/11/2018