‌باوکی نەیمار نیازی گەڕانەوەی هەیە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، باوکی نەیمار دەیەوێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئەوەش دوای دوو ساڵ یاریکردن بۆ یانەی پاریس سانجێرمان.

پاریس سانجێرمان دوو وەرز بەر لە ئێستا، توانی بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نەیمار بدات، بەوەش ئەو یاریزانە چووە خولی فەڕەنساوە.

ڕۆژنامەی مارکا لە ڕاپۆرتێکیدا نوسیویەتی، باوکی نەیمار هیوای بەوە هەیە دەرگایەکی نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بتوانێت خزمەتی بەرشەلۆنە بکاتەوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە پێشتر وتەبێژی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندبوو، ئەوان بیریان لە گەڕاندنەوەی نەیمار نەکردۆتەوە.

نەیمار لە ئێستادا کێشەی لەگەڵ کاڤانی هەیە، ناکۆکی نێوان ئەم دوانە وایکردووە کە نەیمار بێزاربێت، هەروەها بیری لەوە کردۆتەوە، بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی و بوون بەباشترین یاریزانی جیهان، لە بەرشەلۆنە ئاسانترە، وەک لە پاریس سانجێرمان.


PM:05:18:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌