‌ئایا بەرشەلۆنە قسەی لەبارەی گەڕانەوەی نەیمار کردووە؟

وێستگە سپۆرت-

پیپ سیگۆرا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، یانەکەیان قسەی لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە کە باس لە گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە دەکات.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کادینا سیری ئیسپانیا، سیگۆرا دەڵێت: ڕۆژنامەکان هەندێکیان باس لە گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەکەمان دەکەن، بەڵام کارەکان لای ئێمە جیاوازەو لە کۆۆبوونەوەکانماندا باسی گەڕانەوەی نەیمارمان بۆ بەرشەلۆنە کردووەو شتێکی لەو بابەتە پێشنیار نەکراوە.

لە بارەی چارەنوسی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەوە، سیگۆرا وتی، لەناو یانەکەدا شتێک نیە باس بکرێت کە چارەنوسی ڕاهێنەر دیاری بکات و کارەکان ئاسایی بەڕێوەدەچن.




PM:12:27:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌