‌ڤینگەر یانەیەکی ئینگلتەرای ڕەتکردەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری فەڕەنسی، لەلایەن یانەی فولهامەوە گرێبەستی بۆ هاتووەو ئەویش ڕەتیکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیا بڵاویکردەوە، لەبەر ئەوەی فولهام بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات، شەهید خانی سەرۆکی یانەکە بیری لەوە کردۆتەوە ڤینگەر بکاتە ڕاهێنەری داهاتووی، بەڵام ئەو ڕەتیکردۆتەوەو نایەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلتەرا.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا، ڤینگەر چاوەڕواندەکات لە خولێکی تری ئەوروپاوە گرێبەستی بۆ بێت، وەکوو خولی ئەڵمانیا، کە چاوی لە یانەی بایرن میونخە.


PM:10:15:14/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌