‌ڕۆناڵدۆ هۆکاری مانەوەی بوو

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس، ڕۆڵێکی کاریگەی هەبوو لە مانەوەی ئالێگری ڕاهێنەردا.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئالێگری لە پێش هاتنی ڕۆناڵدۆ، بژاردەی ڕۆیشتنی لەبەردەمدا هەبوو، بەڵام کاتێک کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، ئەو ڕاهێنەرە جگە لەوەی مانەوەی هەڵبژارد، گەرمتر لە جاران دەستی بە ڕاهێنان لەگەڵ یاریزانەکان کردەوە، چونکە باشترین یاریزانی جیهانی بۆ چووە.


یۆڤانتۆس ئێستا بە کۆکردنەوەی ٣٤ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە، جگە لە یەک یەکسانبوون، ١١ یاری بردۆتەوە.




PM:07:50:14/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌