‌ئایا بەهۆی کڕینی نەیمارو مباپێ، پاریس سانجێرمان سزادەدرێت؟

وێستگە سپۆرت-


زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا چاویان لەسەر ئەوەیە کە بزانن یوفا چۆن بڕیاری کۆتایی لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان دەدات، ئایا سزا دەدرێت یاخود بەبێ سزا دەربازی دەبێت.

لە یاسایەکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپادا بەندێک هاتووە باس لە یاری خاوێن دەکات، بە جۆرێک، نابێت خەرجکردنی پارە لە کڕین زۆرتر بێت و پێویستە هاوسەنگی کڕین و فرۆشتن بزانرێت.

ئەوەش چەند سودێکی بۆ ئەو یانانە هەیە کە دەڵەمەند نین، چونکە یانە گەورەکان ناتوانن چەند یاریزانێکی گران بکڕن و دەبێت ڕەچاوی یاسای یاری خاوێن بکەن کە یوفا سزای لەسەر داناوە.

پاریس سانجێرمان، دوو یاریزانی گرانبەهای لە گواستنەوەی ڕابردوودا کڕیوە بە جۆرێک کە نەیماری بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ کڕیوەو مابپێش بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکڕێتەوە.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ "ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەگەر پاریس سانجێرمان سزا بدرێت یاسای یاری خاوینی بەسەردا دووپاتبکرێتەوە، ئەوا چەند سزایەک دەدرێت.

دیارترین سزاکان ئەوەیە کە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو بێبەش دەکرێت.


PM:07:05:14/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌