‌ڕۆنی کۆتا یارییەکانی ئەنجامدەدات

وێستگە سپۆرت-

گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بڕیاریداوە کە ڕێزێکی تایبەت لە وەین ڕۆنیه بگرێت و بانگهێشتی دوو یاری داهاتووی بکات، چونکە کۆتا یارییەکانی ڕۆنی دەبێت.

ئینگلتەرا دوو یاری داهاتووی لە پێشە کە ڕووبەڕوی هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیاو ئەمریکا دەبێتەوە، ساوسگەیتی ڕاهێنەریش ناوی ٢٨ یاریزانی بۆ ئەم یارییە ئاشکراکردووە.

ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ئەمریکاو ئینگلتەرا یارییەکی دۆستانە دەکەن، لە دوای ٣ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپادا ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی کرواتیا دەبنەوە.


PM:11:01:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌