‌ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی گرنگی بۆ گەڕایەوە

وێستگە سپۆرت-

دانی کارڤاخالی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەی و ئامادەکاری بۆ یارییەکەی سێڵتاڤیگۆ دەکات.

کارڤاخال بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی کردۆتەوە، بەوەش سۆلاری ڕاهێنەر، ئەو یاریزانەی بۆ ڕۆژی یەکشەممە بۆ گەڕاوەتەوە.

کارڤاخال بەشداری چەند یارییەکی ڕیاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی ئیسپانیایی نەکردووە، چونکە پێکانی هەبووە.

هەروەها بڕیارە بەم نزیکانەش هەریەکە لە مارسیلۆو ڤارانیش بگەڕێنەوە بۆ ڕاهێنەکان.


PM:09:54:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌