‌یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی گرنگی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، فیلیپ کۆتینیۆی هێرشبەری یانەکەیان، بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک دوردەکەوێتەوە.

بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵآویکردۆیەوە، پشکنینی پزیشکیان بۆ کۆتینیۆ ئەنجامداوە، دەرکەوتووە کە پچڕانێکی بچوک لەبەستەری ڕانی چەپی کۆتینیۆدا هەیە.

کۆتینیۆ بەهۆی ئەو پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یارییەکانی یانەکەی دوردەکەوێتەوە.

کۆتینیۆ لە یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئینتەرمیلان کە بە یەکسانبوون ١-١ کۆتاییهات، دووچاری پێکانبوو، بەوەش کۆتینیۆ لە یارییەکەی ڕیاڵ بیتس و ئەتلەتیکۆ مەدریدو ئایندهۆڤن بەشداری ناکات.


PM:03:50:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌