‌ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر گەڕانەوەی نەیمار قسە دەکات

وێستگە سپۆرت-

ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لەسەر گەڕانەوەی نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان قسە دەکات، کە لە ڕابردوودا یاری بۆ بەرشەلۆنە کردووە.

هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە ئێستادا باس لە گەڕانەوەی نەیار لە ساڵی داهاتوودا بۆ بەرشەلۆنە دەکەن، ئەوەش وایکرد ڕۆژنامەنوسان پرسیار لە ڕاهێنەری یانە ئیسپانییەکە بکەن.

ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر بە سیڤیلییە لە لالیگادا وتی، من ١٥ ڕۆژ لەگەڵ نەیمار کردم کرد کاتێک هاتمە بەرشەلۆنە، ئێستا ئەو لە یانەیەکی ترە، پێم وا نیە بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

ڤاڵڤێردی وتیشی، ئێستا پێویستمان بە یاریزان نیە، بەڵام نازانم لە داهاتودا چی ڕوودەدات.


PM:09:31:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 5652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌