‌لێژنه‌ی ئۆڵمپیكی كوردستان وه‌ڵامی ره‌عد حه‌موودی ده‌ده‌نه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی سه‌ردانیكردنی ره‌عد حه‌موودی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لێژنه‌ی ئۆڵمیپی كوردستان:

وەرزشكارانی كوردستان پاش پەیوەندی كردنی ژمارەیەكی زۆر لە وەرزشكاران و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە دەزگاكەمان سەبارەت بە سەردانی بەڕێز رەعد حەمودی سەرۆكی لیژنەی ئۆلمپی عیراق و دانیشتنی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت  بەهەڵبژاردنی یەكێتیە وەرزشیەكانی عێراق و دەستنیشانكردنی نوێنەرانی كورد بۆ یەكێتیە وەرزشیەكانی عێراق بە پێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە  بدەین كە لێژنەی ئۆلمپی كوردستان دورو نزیك ئاگاداری ئەم سەردانە نیە و زانیاری نیە لەسەر جۆری سەردانەكە، لە كاتێكدا ئەگەر مەبەست لێی هەماهەنگی بێت ئەمە بەشێكی زۆری پەیوەندی بە لیژنەی ئۆڵمپی كوردستانەوە هەیە و دەبێت بەشدار بێت لە داڕشتنی هەر  بابەتێك كە پەیوەندی  بە هەڵبژاردنەوە هەبێت.بۆیە ئاگاداری هەمو لایەك دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی و دەرئەنجامەكانی ئەم هەنگاوە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی كە ئەم هەنگاوە نادروستانە ئەنجام دەدەن و دەبێت لە داهاتوشدا ئۆباڵەكەی لە ئەستۆ بگرن.

ڕاگەیاندنی لیژنەی ئۆلمپی كوردستان


PM:02:49:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌