مێسی به‌شداری له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خێرخوازی كرد...ڤیدیۆ
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به‌شداری له پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی كرد كه تایبه‌ت بوو به منداڵانی توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ئه‌و پرۆژه‌یه له شاری به‌رشه‌لۆنه له ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو كه مێسی سێ ملیۆن یۆرۆی به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕ به بواری شه‌رپه‌نجه گه‌وره‌تر بكرێت دوای ته‌واو بوونیشی نه‌خۆشخانه‌كه جێگای چوارسه‌د منداڵی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی تێدا ده‌بێته‌وه و 30%ـی نه‌خۆشخانه‌كه فراوان ده‌كرێت.
مێسی سوپاسی خوای كرد كه ده‌رفه‌تی
پێدراوه تاكوو هاوكاری و به‌شداری له‌م جۆره كارانه‌دا بكات.
مێسی هیوای خواست كه‌م بتوانن
كارێك بكه‌ن ڕێگری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه بكه‌ن و هاوكاری گه‌وره‌ی توشبوان بكه‌ن.
PM:02:43:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه