‌تۆتنهام نرخێک بۆ بەرشەلۆنە دەنێرێت

وێستگە سپۆرت-

مالکۆم دی ئۆلیڤێرای یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بەهۆی ئەوەی بەشدارییەکی کەمی لە یارییەکاندا هەیە، چارەنوسی دیار نیەو چەند یانەیەکیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

مالکۆم لەو کاتەوەی کە لە هاوینی ڕابردوودا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردووە، بەشداری تەنیا لە ٢٥ خولەکدا کردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی تۆتنهام ئامادەیە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی مانگی یەکی داهاتوودا، بۆ ئەوەی کە ئەو یانەیە مالکۆمی بداتێ.




AM:11:25:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 7020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری