‌مێسی و پیکێ دەنگیان بۆ کڕینی یاریزانێکە

وێستگە سپۆرت-


ناوی پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد، پەیوەستە بەوەی کە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، مێسیش پشتگیری لە هاتنی دەکات.

ڕۆژنامەی " دەیلی مەیلی " ی بەریتانیا بڵآویکردەوە، مێسی و پیکێ، کە دوو ئەستێرەی دیاری یانەکەن، دەنگیان بۆ هاتنی پۆل پۆگبایە بۆ یانەکەیا، بە تایبەت کە فەڕەنسا نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایی بردەوەو ئەو یاریزانەش ڕۆڵی تێدا هەبووە.

زۆرینەی یاریزانەکانی بەرشەلۆنە، پشتگیری لە هاتنی پۆگبا بۆ یانەکەیان دەکەن کە نرخەکەی دەگاتە ٨٩ ملیۆن پاوەندە.


PM:06:05:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 5036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌